بنەماڵەی ئەفسەرە كوژراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنن، كوڕەكەیان كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێك نەبووە و پێویستە بكوژەكە لەسێدارە بدرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی عەقید سابیر ئاكرەیی لە گۆرستانی ئاكرێ بە رێورەسمێكی سەربازی بە خاك سپێردرا، لە مەراسیمەكەدا برایەكی رایگەیاند "عەقید سابیر شەڕ و دەمەقاڵەی لەگەڵ كەس نەبووە، داواشمان ئەوەیە بكوژەكە و هەر كەسێكیش كە لەپشتیەوە بوبێت بە زووترین كات لەسێدارە بدرێت".
شەوی رابردوو لە قەزای ئاكرێ لەلایەن كەسێكەوە دەستدڕێژی گولە لە عەقید سابیر ئاكرێ كرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، دواتر بكوژەكە دەستگیركرا و دۆخی تەندروستی كچێكی تەمەن پێنج ساڵیشی ناجێگیرە.