"نوری مالیكی ده‌كوژرێت"
په‌رله‌مانتارێكی كوردی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه دەڵێت: "نوری مالیكی ده‌كوژرێت، یان ده‌گیرێت و به تۆمه‌تی كوده‌تا دادگایی ده‌كرێت".
ئوسامه جه‌میل په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێستا مالیكی ده‌یكات یارییه‌كی مه‌ترسیداره.
ئوسامه جه‌میل وتی: "به‌یاننامه و وتاره‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی مالیكی پیشاندانی نیازی كوده‌تا و به‌كارهێنانی هێزه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر شتێكی له‌م جۆره بكات ئه‌وه سوپا لێی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه.
رۆژی 11ی ئاب له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق راسپێردرا، مالیكیش رایگه‌یاند كه ئه‌وه قبوڵ ناكات.
ئوسامه جه‌میل له باره‌ی چاره‌نووسی مالیكی ده‌ڵێت: "یان ده‌گیرێت و به تۆمه‌تی كوده‌تا دادگایی ده‌كرێت، یان ده‌كوژرێت و له ناو ده‌چێت،بۆیه مالیكی له‌به‌رده‌م ئه‌مری واقیع و خۆ سه‌لماندندایه و بارودۆخی زۆر خراپه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێیوایه له سه‌رده‌می مالیكی عێراق بارودۆخی زۆر خراپ بووه، وتیشی: "بودجه‌ی عێراق سه‌دان ملیار دۆلاره، به‌ڵام 2 ملیۆن خه‌ڵك له سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌ریكی سواڵكردنن، مانگانه 10 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ده‌كه‌ن، زیاتر له 600 هه‌زار كه‌سیش دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون، پاشكه‌وتوترین و پیسترین پایته‌ختیش له جیهاندا به‌غدای پایته‌ختی عێراقه".
PM:05:10:13/08/2014