نرخی یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین

ئەمڕۆ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە دوێنێ لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە هەریەک لە بەهای یۆرۆ و پاوەن ڕوویان لە دابەزین کرد. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار. 

 - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار و ١٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار دینار بووە. 

 - نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ هەزار و ٤٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٦٧ هەزار دینار بووە. 

 نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٥٠ دینارە.



PM:12:33:22/09/2022