ئەمرۆ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا نەهات و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە هەریەک لە نرخی یۆرۆ و پاوەن ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەحمەد رەشید، خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەرامبەر دینار بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار و ٨٠٠ دینار، هەفتەی ڕابردوو بە ١٤٣ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٣ هەزار دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٥٩ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٨٩٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.