گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگه‌یاند" کێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌مریکیانه نه‌بوو هاتنه سه‌ر چیای شه‌نگال، به‌ڵام خه‌ڵکی ئاواره ناڕازیبوون له‌و پۆله پێشمه‌رگیه‌یه که له‌گه‌ڵیان هاتبوون".
په‌که‌که سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێک میدیای باشوور (رووداو)که گه‌ریلاکانیان به رێگر له‌به‌رده‌م رزگارکردنی شه‌نگالدا ناوزه‌د کردبوو ده‌ڵێن" رۆژی 13 ی ئابی 2014 کۆمه‌ڵێک له سه‌ربازانی ئه‌مریکا و ده‌زگای ئاژانسی پێشکه‌وتنی ناونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا USAID به سێ کۆپته‌ر ده‌چنه چیای شه‌نگال. ئێمه‌ش وه‌کو هێزی پاراستنی هاوبه‌ش که پێکهاتوون له گه‌ریلاکانی HPG، YJA-STAR و یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال(YBŞ) ، گروپه‌که‌مان پاراست و هاوکاریمان کردن".
له‌و راگه‌یاندنه‌دا که کۆپیه‌کی ده‌ست سپی که‌وتووه ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کان به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ک گفتوگۆمان کرد و به خۆشحالییه‌وه لێمان دابڕان و رۆیشتن. به‌ڵام گه‌لی شه‌نگال ناره‌زایه‌تییان نیشان دا له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه که له‌گه‌ڵ شانده‌که هاتبوون. هاوڵاتیان نه‌یانه‌ویست پێشمه‌رگه له‌وێ بمێننه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی نێوان گه‌ل و پێشمه‌رگه روونه‌دات و رێوشوێنی گرته به‌ر'' .
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه " سه‌باره‌ت به‌م رووداوه هه‌ندێک لایه‌ن لێدوانی پێچه‌وانه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بڵێن هێزی هاوبه‌ش رێگربوون له گه‌یاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ شه‌نگال. به‌ڵام هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌و بانگه‌شانه نییه و له راستییه‌کان دوورن. دوو رۆژ پێش ئێستاش لێدوانێکمان دابوو و رامانگه‌یاندبوو که چیای شه‌نگال له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی هاوبه‌ش دایه. هه‌ر لایه‌نێک ده‌یه‌وێت هاوکاری بکات، به هه‌ماهه‌نگی هاوکارییه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێته گه‌له‌که‌مان'' .
له‌دوای داگیرکردنی شه‌نگاله‌وه له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌و پاشه‌کشه‌کردنی پێشمه‌رگه له‌و ده‌ڤه‌ره، خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بێزار‌و نارازین له پێشمه‌رگه.