كونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ راكێشانی كۆمپانیا گەورەكانیان ئێران لە بواری پرۆژەكانی بیناسازی و خزمەتگوزاری شاری تایبەت بە شارەوانی سلێمانی.
كونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كۆبوویەوە و مەبەست لێی چارەسەركردنی هەندێك كێشەی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئەندازیاری و تەكنیكی ئێران بوو كە لایەنی گرێبەستی شارەوانی سلێمانین، بەتایبەتی خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر بەپێی هەواڵەكە، شوشتەری بە ئاماژەدان بە بینای شارەوانی سلێمانی، كە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئێرانیەوە دیزاین و دروستكراوە، ئامادەیی خۆیانی بۆ راكێشانی كۆمپانیا گەورەكانی ئێران لە بواری پرۆژەكانی بیناسازی و خزمەتگوزاری شاری تایبەت بە شارەوانی سلێمانی ڕاگەیاندووە.