ئاسایشی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە بەتۆمەتی هەڕەشە و بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاوڵاتییەك و هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پارە.
بەپێی راگەیەنراوێكی ئاسایشی گەرمیان، تۆمەتبارێك بەناوی (ە م ع ) لەناو شاری كەلاردا و لە كاتی وەرگرتنی حەوت هەزار و 500 دۆلار كە داوای كردبوو لەبەرامبەر بڵاونەكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاوڵاتییەك دەستگیركرا و لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا تومەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەكە لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بەپێی مادەی ٢ لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراوە لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.