گاردیەن: پڕچەككردنی كورد لەسەربەخۆیی نزیکی دەکاتەوە
رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی دەنوسێت كە هەوڵی وڵاتانی ئەوروپی بۆ پڕچەككدرنی كوردەكان لە "باكوری عێراق" یەكپارچەیی عێراق دەخاتە مەترسییەوەو كورد بەرەو سەربەخۆیی هان دەدات.
جولیان بۆرگەر، بەڕێوەبەری دیپلۆماتیكی رۆژنامەی گاردیەن لە بابەتێك باس لە بژاردەی بەریتانیا بۆ پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ بەرەوڕبوونەوە لەگەڵ داعش دەكات.
نوسەر دەنوسێت: هەرچەند ئەم بابەتە بۆ باشتر كردنی دۆخی كەمایەتییەكان لەعێراقو سوریا یارمەتیدەر دەبێت، بەڵام چەندین مەترسیشی هەیە لەوانە پێدەچێت ئەم چەكانەی بۆ كورد رەوانە دەكرێت بكەوێتە دەست چەكدارانی داعش، كەپێشتر شاهیدی ئەوەبوونی چەكەكانی ئەمەریكا بۆ سوپای عێراق هەمووی كەوتە دەست داعش.
بەپێی بۆچوونی نوسەر، مەترسیدارتر لەوە ئەوەی كە پڕچەككردنی راستەوخۆی كوردی عێراق بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی لەبەغدا، بەشێوەی سروشتی هێزی كورد بۆ سەربەخۆیی زیاد دەكات.
ئەم بابەتە لەكاتێدایە چەندین وڵاتی ئەوروپی لەوانە بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندو ئەمەریكا بڕیاریانداوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەبەرامبەر چەكدارانی داعش پڕچەك بكەن.
PM:04:14:15/08/2014