هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر تۆمەتبارێكی دیكەشیان لەسەر دۆسیەی كوشتنی عەقید هاوكار جاف دەستگیركرد.
بەپێی زانیارییەكان، تۆمەتباری سێیەم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك شاری موسڵ دەستگیركرا كە ناوەكەی (س،ر) و خەڵكی شنگالە و ئێستا دانیشتووی شارۆچكەی باشیكە.
نیوەڕۆی هەینی لە گەڕەكی سەربەستی شاری هەولێر دوو بۆمب بە ئوتومبیلی عەقید هاوكار جاف، ئەفسەری دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی تەقییەوە و بەهۆیەوە خۆی كوژرا و خێزانەكەی و خوشكی خێزانی و دوو منداڵیشی برینداربوون، دواتر هێزە ئەمنییەكان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە برای یەكترن.