بە باری سێهەمەوە کە نزیکەی یەک بەرمیل نەووتبوو لە چەند رۆژی رابردوودا فرۆشرا، هەرێمی کوردستان بای ٣٥٠ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
ئاژانسی رۆیتەر بڵاویکردەوە سەرباری هەموو ئەو بەربەستانەی حکومەتی عێراق دورستی کردووە بۆ رێگری لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم، لەچەند رۆژی رابردوودا هەرێمی کوردستان کەشتییەکی یەک ملیۆن بەرمیلی بەسەرکەوتووی فرۆشت.
لە هەواڵی ئاژانسەکەدا هاتووە کە هەرێمی کوردستان لەسەر دوو ئاست شەڕ دەکات، لەلایەکەوە دژی چەکدارانی داعش، لەلایەکی ترەوە شەڕیکی یاسایی لەسەر فرۆشتنی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات.