کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با لە نێوان (١٠ بۆ ٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی رابردوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو، پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو بەڕێژەی یەک بۆ دوو پلەی سەدی، خێراى با (١٠ - ١٥) کم دەبێت، هەروەها مەوداى بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.