رۆژانە 3 ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێت
بارزانی داوای وشككردنی سەرچاوەی دارایی داعش دەكات
مه‌سعود بارزانی، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوی داعش وشك بكه‌ن، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه دوێنێ هه‌ینی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ریكردبو.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (فۆكۆس)ی ئه‌ڵمانی، كه رۆژی دوشه‌ممه بڵاوده‌بێته‌وه رایگه‌یاندوه: رێكخراوی داعش رۆژانه سێ ملیۆن دۆلاریان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌ڕێی دزینی نه‌وته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كاربكه‌ن بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی پاڵپشتی و دارایی ئه‌و رێكخراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه؛ له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق له موسڵ و تكریت داعش زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری ده‌ستكه‌وتوه.
بارزانی جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه كه كوردستان كێشه‌ی كه‌می جه‌نگاوه‌ری ئازای نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی كه‌می چه‌كی نوێ و پێشكه‌وتو كاریگه‌ری هه‌یه، كه به‌وته‌ی بارزانی، چه‌كدارانی داعش بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان ده‌ستكه‌وتوه له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پێنج فیرقه‌ی سه‌ربازی سوپای عێراق كه به بێ ته‌قه ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گاكانیاندا گرتوه له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا.
PM:03:21:16/08/2014