نێچیرڤان بارزانی: لایەنە سیاسیەكان هاوكار بن بۆ پێكهێنانی حكومەت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی لەتیف ڕەشید، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق کرد و ڕایگەیاند" هیوادارم لایەنە سیاسیەكان هاوكار بن بۆ پێكهێنانی حكومەت". 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی" پیرۆزبای لە دکتۆر لەتیف ڕەشید دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوكار بن و حكومه‌تێك پێكبهێنن كه‌ له‌م قۆناغه‌دا لەگەڵ پێداویستی و ئاڵنگاری هاوڵاتیان بگونجێت. 



PM:08:25:13/10/2022