بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پینجشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزیکی سووک کە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری کەمێک زیاتر دەبێت، وە هەروەها لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکووری هەرێم ئەگەری کەمێک تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە لە کاتەکانی ئێوارە، پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە بە ٢ تا سێ پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە کە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەی پچرپچر، رێژەی دابارین لە ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم ناجێگیرەی کەش بۆ رۆژی شەممەش بە لاوازی دەمینێتەوە، پلەكانی گەرما بەشیوەیەكی بەرچاو دادەبەزن، بەجۆرێك ٤ تا ٦ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.