شه‌ڕ له ده‌روازه‌ی به‌ندوای موسڵ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزی ئاڵتونی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعش به‌رده‌وامه.
له نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 17 ی ئابه‌وه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه دوو ریانی به‌ندوای موسڵیان گرت که نزیه‌کی 5 کم دووره له به‌نداوه‌که‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئێستا شه‌ڕ له ده‌روازه‌ی به‌نداوه‌که‌یه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی باسی له‌وه کرد که دانانی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌سه‌ر رێگاکه هۆکارن بۆ هێواشی پێشکه‌وتنی پێشمه‌رگه‌و نه‌چوونه ناوه‌وه‌ی ته‌واوی به‌نداوه‌که.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد به‌هۆی بۆردومانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه چه‌ندان ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی داعش له ڕێگای به‌نداوه‌که سووتاون و داعش ژماره‌یه‌ک لاشه‌ی کوژراویشیان جێهێشتووه.
له‌قۆڵی شارۆچکه‌ی تلکێفیشهوه به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه نه‌چۆته ناو شاره‌که‌وه‌و نزیکه‌ی یه‌ک کیلۆمه‌تر لێی دووره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌دووری نه‌زانی که ئه‌مشه‌و به‌ته‌واوی به‌نداوی موسڵ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه کۆنترۆڵ بکرێت.