بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەشی ناوەڕاستی پردی خەسرەوخاڵ لە ناوەندی شاردا كاری تێدا دەكرێت و هاتوچۆ بە هەمو ئاڕاستەكاندا بەربەست كراوە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەن رێگە لاوەكییەكان بەكاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئاگاداری شۆفێران دەكەنەوە لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ ھەینییەوە، بەشی ناوەڕاستی پردی خەسرەوخاڵ سەرجەم ئاڕاستەكانی كاری تیادا دەكرێت و بەو ھۆیەوە داخراوە.
راگەیەنراوەكە، وتویەتی "بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەن، ڕێگەی شەقامە لاوەكیەكان بەكاربھێنن".