كەش و هەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داهاتووی سەرجەم پارێزگاكانی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان گۆڕانكاری بەسەر كەش و هەوا دێت.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەت، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكان ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەروەها باس لەوەكراوە سبەی شەممە لە سەرجەم پارێزگاكان ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پلەی گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت (هەولێر 26، سلێمانی 25، دهۆك 24 ، كەركوك 27 ، هەڵەبجە  26، زاخۆ  26 ، سۆران 18 ، گەرمیان  32 ).




AM:11:32:28/10/2022