پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی هەموو به‌نداوی موسڵی کرد‌و چۆته ناو کۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری به‌نداوه‌که‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به سپی میدیای راگه‌یاند "هێزی پێشمه‌رگه توانیان که‌مێک پێش ئێستا بچنه ناو به‌نداوی موسڵه‌وه‌و زۆربه‌ی شوێنه‌کان‌و کۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری به‌نداوه‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن".
سه‌رچاوه‌که وتی "ته‌نها پردێک ماوه که له‌سه‌ر سه‌ده‌که‌یه‌و که له‌وێوه ده‌په‌ریته‌وه بۆ ناو ئامێره‌کانی سه‌ده‌که‌و هێشتا پێشمه‌رگه نه‌چۆته ناویوه چونکه مین رێژ کراوه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که وتی ناحیه‌ی وانه که 10کم له به‌نداوی موسڵه‌وه دووره، چۆڵ بووه به‌ڵام هێشتا پێشمه‌رگه نه‌چۆته ناویوه.
سه‌باره‌ت به‌شارۆچکه‌ی تلکێف سه‌رچاوه‌که‌ی سپی وتی تا ئێستا پێشمه‌رگه نه‌چونه‌ته ناویه‌وه‌و گه‌مارۆیانداوه.