لە ناوەندی شاری کەرکوک تەقینەوەیەک ڕوویدا

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک تەقیەوەیەک ڕوویدا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" کاتژمێر ١١:١٥ خولەکی ئەمشەو لە گەڕەکی موسەڵڵای سەنتەری شاری کەرکوک، چەند منداڵێک دەستکاری تەقەمەنییان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە".

وتیشی" ئامێرەکە لەناو لقێکدا لە نزیک گۆڕستانی ناوچەی موسەڵڵا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵ برینداربوون، بەڵام برینی منداڵەکان سەخت نییە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون". 


PM:11:29:30/10/2022