هۆکاری گڕگرتنی پاڵاوگەیەکی نەوتی لە سنوری قوشتەپە پەیوەندی بە تەقاندنەوەی کورەیەکی پاڵاوگەکەوەیە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مەسعود کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند "ئاگرەکە زۆر گەورە بوو، بەشێک لە کۆگای پاڵاوگەکە کە رۆن و بەنزینی تێدا بوو مەترسی گڕگرتنی لێدەکرا و ئەگەر ئەوە روویبدایە کارەساتێکی گەورەی دەخوڵقاند، بەڵام تیمەکانمان ڕێگریان لەوەکرد".
هەروەها وتیشی هۆکاری ئاگرەکە " بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەقینەوەی کورەیەک بووە کە بەهۆیەوە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە".
مەسعود کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد. کارمەندێکی بەرگری شارستانی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە لەهۆش خۆی چووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.