سەركردەیەكی پارتی باسی لیستی بارزانی دەكات لە كۆنگرەكەیان


سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لیستی بارزانی لەكۆنگرەی حزبەكەیان لیستێكی هاوسەنگە لە رووی جوگرافی و دیموگرافییەوە.

جەعفەر ئیمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێكەوتنێكدا  تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە "كۆنگرەی پارتی بۆ گۆڕانكاری دەبەسترێت، پێداچوونەوەی سەرتاسەری بە پەیڕەوی ناوخۆ و پرۆگرامی پارتی و پەیكەری حزبی و رێكخستنی حزب دەكرێت".  

ئیمینیكی روونیكردەوە "لیستی كراوە و داخراو بۆ كاندیدانی سەركردایەتی پارتی هەبێت ئاساییە، بەڵام هیچ كەسێك لەسەر پلە و پۆست لە ناو پارتییدا كێشەی نییە و قسەی كۆتایی بۆ پرسەكان قسەی بارزانییە".  

هەروەها وتی "لیستی بارزانی لیستێكی هاوسەنگە لە رووی جوگرافی و دیموگرافییەوە".  

سبەینێ پێنجشەممە چواردەیەمین كۆنرەی پارتی دیموكراتی كوردستان ە شاری دهۆك دەبەسترێت.



PM:09:14:02/11/2022