منداڵێکی بێ ناو و نیشان له‌ژێر گه‌رما و له‌کاتی سه‌ره‌مه‌رگدا هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن شه‌رڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه له‌چیای شه‌نگال دۆزیه‌وه، پاشان ره‌وانه‌ی شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانیان کرا، ئه‌و منداڵه ئێستا چاوه‌کانی له‌ده‌ستداون و دکتۆره‌کانیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت .
هه‌فته‌یه‌ک به‌رله‌ئێستا مناڵێکی بێ ناو و نیشان له ژێر گه‌رمای ٤٦ په‌له‌دا به ته‌نیا له ژێر به‌ردێکی چیای شه‌نگال له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG دۆزراوه‌یه‌وه، ئه‌و گه‌رمایه هه‌ر دوو چاوه جوانه‌کانی کوێر کردوه که تازه ناتوانێ روناکی ببینێته‌وه‌و که‌سیش نازانی دایکی باوکی کێن و له کوێن هه‌ر خۆی به ته‌نیا تا نیوه رێگاکه هات بو.
منداڵه 7ساڵاناکه هه‌رله‌دایک بونیه‌وه‌نیو ئیفلیج بووه ، ئه‌و منداڵه له‌کاتی هه‌ڵهاتنیدا به‌درێژای رۆژ له‌ژێر تیشکی خۆرد ماوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌ردوو چاوه‌کانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی فراتنیوز ده‌ڵێت "کاتێ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG منداڵه‌که ده‌گه‌یننه بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی شاری دێرک. ئه‌و منداڵه له‌ئه‌نجامی چاره‌سه‌ری له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون چووه، پزیشکه‌کانیش ئاماژه‌به‌وه ده‌که‌ن ره‌نگه چاوی راستی چاک ببێته‌وه.
ئه‌ومنداڵه به‌هۆی ئفلیجیه‌وه ته‌نها ده‌توانێت له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت. به‌گشتی نا‌توانیت منداڵه‌که له‌نه‌خۆشخانه‌ی دێرک گوازراوه‌ته‌وه بۆ ژورێکی تایبه‌ت و پزیشکه‌کانیش له‌هه‌وڵداندان بۆ باشتربوونی ئه‌و منداڵه.