بڕیاره به‌یانی سێ شەممە وەفدێکی حكوومەتی هه‌رێمی کوردستان،سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه. په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت "بریاریه بەغدا ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌ولێر بنێرێت".
شێروان دووبەردانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، رایدەگەیەنێت " به‌یانی وەفدێکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێ كۆده‌بێته‌وه".
ماڵپەڕی وشە بڵاویکردۆتەوە، وەفدە وەزارییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاواتی شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و بە یاوه‌ری ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و عەبدولحەكیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهەنگی و به‌دوادچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
دووبەردانی ئەوەش دەخاتەرووو، كه سه‌ردانه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی نێو رێككه‌وتنه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی "به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ته" كه حكوومه‌تی نوێی له‌سه‌ر پێكهاتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌كرێت، كه به‌منزیكانه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت .
هەر لەو بوارەدا ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندووە، كه بڕیاره حكوومه‌تی سوودانی بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مانگەکانی ١١، ١٢ بنێرێت.