بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بنكه و بارهگاكانى حزبى دیموكرات له قەزای كۆیه بۆردومان كرایهوه و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند" ئەمڕۆ جارێکی دیکە بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە قەزای کۆیە بە چوار موشەک بۆردومان کرا".
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی بۆردومانەکەوە هەشت کەس بریندار کراون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
ڕۆژی ٢٨ی ئەیلولی ئەمساڵیش کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک بنکە و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە قەزای کۆیە، زڕگوێز و شێراوە بۆردومانکرد، کە بەهۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.