ئاماری حەوت مانگی رابردووی شەڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و توركیا بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئاماری حەوت مانگی رابردووی، شەڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیای لە ناوچەكانی (زاپ، ئاڤاشین و مەتینا) بڵاوكردەوە، کە لە ۱٤ی نیسانەوە تا ۱٤ی تشرینی ئەمساڵ تۆمارکراوە.

لە ئامارەکەی هەپەگەدا هاتووە" لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، دوو هەزار و ٥٤٤ سەربازی تورکیا کوژراون و ۱۱هێلیکۆپتەریش خراوەتە خوارەوە و دوو تانک تێکشکێنراون". 

هەپەگە ئاماژەى بەوەشکردووە، دەوڵەتی تورکیا دوو هەزار و ٨۳۷ جار بە بۆمب و چەکی قەدەغەکراو و گازی کیمیای، هێرشیان کردووەتە سەر مەیدانەکانی بەرخۆدان.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ی هه‌په‌گه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگەدا (١٧٤) گه‌ریلایان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 


PM:01:27:15/11/2022