قایمقامیەتی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەوە سبەینێ نەوت نانێردرێت بۆ قەزاكە تا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بكرێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی قایمقامیەتی پێنجوێن، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاگاداری كردونەتەوە كە سبەینێ چورشەممە بەهۆی بوونی خۆپیشاندانەوە لە پێنجوێن ناتوانن نەوت بنێرن، واتە سبەینێ نەوت دابەش ناكرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیاربوو سبەینێ لە سنوری قەزای پێنجوێن نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بكرێت، بەڵام دانیشتوانی سنورەكە چەند رۆژێكە خۆپیشاندان دەكەن دژی ئەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە.