په‌رله‌مانتارێکی یه‌كێتی له ماڵپه‌ڕێکی یه‌کێتیه‌وه به سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت" نابه‌رپرسانه له دابه‌شکردنی چه‌کدا مامه‌ڵه‌ی کردووه".
لێدوانی دژ به‌یه‌که‌کانی پارتی ویه‌کێتی له هه‌ڵکشانه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی و یه‌كێتی ئومێد خۆشناو و بێگه‌رد تاڵه‌بانی که دوێنێ لێدوانی توند و زبریای له‌سه‌ر یه‌کتری بڵاوکرده‌وه، ئه‌مرۆ له‌لێدوانێکدا قادر وه‌تمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان به ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی که ماڵپه‌ڕیکی یه‌کێتیه ده‌ڵیت" چەندین لیوای ھێزەکانی ٧٠ ی پێشمەرگە تائێستا ئەو چەکانەیان بەدەستنەگەیشتووە کە لەلایەن ئەمریکاو وڵاتانی جیھانەوە دراوە بە ھەرێم"، ڕەخنەش لەسەرۆکی ھەرێم دەگرێت کە لە دابەشکردنی چەکدا "نابەرپرسانە" مامەڵە دەکات.
قادر وەتمان ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان، بەSNNی یه‌کێتی ڕاگەیاندووه" ژمارەی ئەو چەکانەی کە دراون بە چەند لیوایەکی ھێزەکانی ٧٠ ی پێشمەرگەی کوردستان، زۆر کەمن و لە پەنجەی دەست تێپەڕناکات". ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه گوومانیشی هه‌یه له‌و میکانیزمانه‌ی که وه‌زاره‌تی پێشمه‌ر‌گه چه‌کی پێدابه‌شده‌کات وده‌ڵێت" ئەگەر بۆمان دەرکەوێت نادادپەروەری لە دابەشکردنی چەک بەسەر پێشمەرگەدا بوونی ھەیە، ئەوا وەزیری پێشمەرگە بانگ دەکەینە پەرلەمان بەمەبەستی لێپێچینەوە".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی به ماڵپه‌ڕه‌که‌ی یه‌کێتی وتووه " کە پێش گەیشتنی چەکی وڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان، بەفەرمانی سەرۆکایەتی ھەرێم چەک کڕاوە و دابەشکراوە بەسەر پێشمەرگەی ھێزەکانی ٨٠، وتیشی" ئەم کارە نابەرپرسیارێتی سەرۆکی ھەرێم دەسەلمێنێت بەرامبەر بەشێک لە ھێزەکانی پێشمەرگە".
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که په‌رله‌مانتاری ناو براو "بۆ باس له‌و چه‌کانه ناکات که ئه‌وانیش پێشتر کڕیویانه بۆ هێزه‌کانی خۆیان؟، یان بۆ باسی ئه‌و چه‌کانه ناکات ئێران پێیان ده‌دات؟".