ئەندازیارێك باس لە گازی LPG و چۆنێتی بەكارهێنانی دەكات و دەڵێت" LPG لە كۆمەڵێك گازی هایدرۆكاربۆنی سوتێنەر پێكهاتووە، لە ڕێگەی فشاركردنەوە شل دەبن و بەشێوەیەكی باو وەك سوتەمەنی بەكاردەهێنرێت".
لوقمان ئەحمەد ئەندازیاری میكانیك لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سیستمی غاز یەكێكە لەو پێویستییە سەرەكییانەی ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر بەكاریدەهێنن بۆ خۆگەرمكردنەوە".
دەشڵێت" بۆ (شۆڤاژ) و چێشتلێنان لەناو ماڵ و چێشتخانەكان بەشێوەیەكی گشتی خەڵك سوودی لێدەبینێت، لە هەمان كاتدا زیانی گەورەی هەیە گەر نەزانرێت چۆن بەكاردێت، غازی LPG گازێكی بێ بۆنە و بۆنێكی تایبەتی تێدەكەن بۆ ناسینەوە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
LPG لەكۆمەڵێك گازی هایدرۆكاربۆنی سوتێنەر پێكهاتووە، لەڕێگەی فشاركردنەوە شل دەبن و بەشێوەیەكی باو وەك سوتەمەنی بەكاردەهێنرێت.
چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر سیستمی غاز ـLPG
سیستمی غاز یەكێكە لەو پێویستییە سەرەكییانەی ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر بەكاریدەهێنن بۆ خۆگەرمكردنەوە.
بۆ (شۆڤاژ)و چێشتلێنان لەناو ماڵ و چێشتخانەكان بەشێوەیەكی گشتی خەڵك سوودی لێدەبینێت ، لەهەمان كاتدا زیانی گەورەی هەیە گەر نەزانرێت چۆن بەكاردێت، غازی LPG گازێكی بێ بۆنە و بۆنێكی تایبەتی تێدەكەن بۆ ناسینەوە.
– پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت لەكاتی دانانی سیستمی غاز
دیزانكردنی سیستمی غاز لەلایەن ئەندازیاری میكانیكی شارەزاوە و حسابكردنی سەرجەم heating load ی گشت ئامێرەكان.
هەڵبژاردنی تەنكییەكی كوالێتی بەرز و چێكردنەوەی مەنەفێستەكەی بەپێی ستانداردی جیهانی بێت، بەهیچ جۆرێك تەنكی دەستی دوو بەكارنەهێنرێت.
هەڵبژاردنی بۆری كاربۆن ستیلی سكێچوەلی 40 سیملێس كە ستانداردی گونجاوە، بەهیچ جۆرێك نابێت دفن بێت.
پێویستە ئەو كۆمپانیاو ستافانەی كاری غاز دەكەن مۆڵەتی فەرمییان هەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان و بەرگری شارستانی و ستافی ڕاهێنراو بن و شەهادەی 6G هەبێت.
گشت كارەكان لەسەرەتاوە تا كۆتایی دەبێت بەسەرپەرشتی ئەندازیاری میكانیك بێت.
دانانی expantion joint لەسەر تەنكییەكە بۆ بومەلەرزە و لەرینەوە بۆ ئەوەی بۆرییەكان نەشكێن.
دانانی dielectric joint لەسەر تەنكی بۆ هەورە بروسكە.
دانانی قفڵی كارەبایی solinoid valve بۆ گرتنەوەی غاز لەكاتی بوونی لیك لەسیستمەكە.
دانانی gas detector حاسە بۆ سەرجەم ئامێرەكان وەك پاكێج تەباخ و زۆپا.
گرنگترین خاڵ پێویستە شەش مانگ جارێك چێكی سیستمەكە بكرێتەوە، چێكی سەرجەم پارچەو جۆینتی لەحیمەكان بكرێتەوە.
پێویستە هەموو خاوەن ماڵێك زانیاریی پێویستی هەبێت لەسەر سیستمەكە بۆ ئەوەی لەكاتی بۆنكردن بە غاز قفڵی سەرەكی بگرێتەوە تا ستافێك دێن بۆ چاككردنی.
پێویستە تەنكی غاز پڕ نەكرێت(٨٠٪ زیاتر نەبێت).
ئامادەكردن: لوقمان ئەحمەد ئەندازیاری میكانیك