چیرۆكێكی كاریگەری ئەو خانەوادەیەی بە تەقینەوەكە گیانیان لەدەستدا


لە رووداوی تەقینەوەی خانووەكەی شاری سلێمانی كە تیایدا چیمەن قادر خێزانی حاجی مەزهەر و بەهار قادر خوشكی چیمەن گیانیان لەدەستدا، دایكی ئەو دوو خوشكە ماوەی 10 رۆژە بە گەشتێك چۆتە دەرەوەی وڵات، بەڵام ئەمشەو دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لە رووداوی تەقینەوەی خانووەكەی گەڕەكی شاری سلێمانی، كەسوكاری خێزانی حاجی مەزهەر چەند كەسێكیان گیانیان لەدەستداوە، چیمەن قادر هاوسەری حاجی مەزهەر، بەهار قادر خوشكی چیمەن، براژنێكی لەگەڵ سێ منداڵی براكەی.

هەر بەپێی زانیارییەكان، برایەكی چیمەن كە لە ئەوروپایە بۆ یەكەمجارە توانیویەتی گەشتێكی بۆ دایكی بۆ وڵاتی فینلەندا رێكخستووە، بۆیە دایكیشی ماوەی 10 رۆژە چۆتە وڵاتی فینەندا، بەڵام بەهۆی ئەو رووداوەوە بڕیارە ئەمشەو بگەڕێتەوە شاری سلێمانی، هەروەها ئەو ژنەش تەنها ئەو دوو كچەی هەبووە كە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا



PM:11:12:18/11/2022