مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی سیستمی غاز بەکاردەهێنن بکەن.
بەپێی ڕاگەنراوێکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، سەربەلەیانی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری رووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک کرد.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێنن بکەن و لێکۆڵینەوەی جددی و ورد لەبارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجیکارەکان و هۆکارەکانی رووداوەکانی سلێمانی و دهۆک بکەن.
ئەوەش هاتووە" تا دەرکەوتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەش، بڕیاردرا بەکارهێنانی سیستەمەکە لەو شوێنانەی بەکاردەھێنرێت رابگیرێت".