گۆڕانكاری بەسەر نرخی دراوەكاندا هات


بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی ڕێژەیەك گۆڕانكاری بەسەردا هات و ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٥٢ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٧٤ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٩٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ١٤٢ دینارە.




AM:10:42:23/11/2022