یه‌په‌گه گوندێكی دیكەی له كۆبانی ئازاد كرد
یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل لەشەڕ‌و پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی داعش له‌گوندی جادێ له كوبانێ، توانیویانه ئه‌و ناوچه‌یه پاك بكه‌نه‌وه و چه‌كدارانی ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه ده‌ربهێنن.
ئاژانسی فورات نیوز، بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) كه له دژی چه‌كدارانی داعش له كۆبانێ، توانرا گوندی جادێ له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار بكرێت.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هاوبه‌شی له‌نێوان یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه له به‌شی باكووری گوندی جادێ كه له دوو به‌ش پێكدێت و ده‌كه‌وێته باشووری كوبانێ، ده‌ستیپێكرد و ئه‌و گونده به ته‌واوه‌تی له چه‌كداره‌كانی داعش پاككرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی (فورات نیوز) له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا (5) چه‌كداری داعش كوژران و ژماریه‌كی ترییان برینداربوون.
PM:05:28:21/08/2014