کەشناسی هەرێم: لە دواینیوەرۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای (٤٨) کاتژمێری داهاتووی شارەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە دواینیوەرۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە، لەگەڵ دروستبونی تەمێکی سوک". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سووک، لە دواینیوەرۆ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لە درەنگانی شەودا ئەگەری دووبارە درووسبونی تەمێکى سووک هەیە، هەروەها خێراى با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین (٦ - ٩)کم دەبێت. 

هەر لە بڵاوکراوەکەدا دەستەی کەشناسی هەرێم دەربارەی ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، خێراى با (٥ – ١٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باکورى خۆرئاوا، مەوداى بینین (٧ - ١٠) کم دەبێت. 



AM:10:39:03/12/2022