کەشناسی هەرێم: سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر، خێراى با (٥ بۆ ١٠) کم دەبێت بە ئاراستەی باکورى خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠) کم دەبێت. 

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ و خێراى با (٥ بۆ ١٠) کم دەبێت بە ئاراستەی باشوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠) کم دەبێت". 



AM:11:20:06/12/2022