سبەینێ كارنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێودەچێت
سبه‌ینێ له‌چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان، هه‌روه‌ها له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپیش، بۆ پشتیوانی كردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵ به‌ڕێوه ئه‌چێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و داواكاریه به‌فه‌رمی بچێته ناو كارنامه‌ی كۆشكی سپیه‌وه، ده‌بوو سه‌د هه‌زار ئیمزا پشتگیری بكردایه. خۆشبه‌ختانه زۆر زیاتر له سه‌د هه‌زار واژۆی له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی كه‌مدا بۆ كۆكرایه‌وه. ئیتر به‌گوێره‌ی یاسا و پێڕه‌و له‌كۆشكی سپی‌دا، ده‌بێ پرسه‌كه به‌فه‌رمی بخرێته كارنامه‌ی سه‌رۆك ئۆباماوه..
هه‌ر بۆیه به پێویستی زانرا به‌و بۆنه‌یه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری ساز بكرێ... ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی داوا له هاولاتیانی كوردستان و حیزب و لایه‌نه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیاكانی كوردستان ئه‌كات... به‌چڕ و پڕی به‌شداری كه‌رنه‌ڤاڵ بكه‌ن...
هه‌ولێر: به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رێتی پاسپۆرتی هه‌ولێر: كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره
سلێمانی: پاركی ئازادی ..كاتژمێر 11
شاره‌زوور: به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی سیدسادق: كاتژمێر 9
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: فولكه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر. كاتژمێر 5:00 خوله‌ك
فینله‌ندا: كاتژمێر 2 ، ڤانتا، میڕومه‌كی، میوڕماننی
ئه‌ڵمانیا: نۆرمبێرگ، پلێره، كاتژمێر 14- 17
PM:11:13:22/08/2014