کەشناسی:ئەمشەو سەرتاسەری هەرێم تەمومژ دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمشەو سەرتاسەری هەرێم تەم و مژبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو هەینی رایگەیاند" بە هۆی بەرزی ڕادەی شێ ئەم شەو ئەگەری دروست بوونی تەمێکی سوک دەکرێ لە دوایی نیوە شەو بۆ بەرەبەیانی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و تەمێکی مام ناوەند لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باشوری هەرێم".

هەر ئەمڕۆ ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی شەممە لەئەنجامی زیادبونی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی هەوا لەسەر ناوچەكە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و ڕون دەبێت، بەرزترین پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی جێگیر دەمێننەوە، بەڵام لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەیەوە بایەكی وشك و سارد چالاك دەبێت.




PM:09:29:16/12/2022