پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە دە رۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا باران و بەفر ببارێت و بەفربارین سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە.
ئاراس جەبار، پسپۆری بواری کەشناسی رایگەیاند" مۆدێلی GFS پێشبینی دەکرێت ھاتنی یەکەم نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری بە شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا ناوچەکەمان بگرێتەوە".
ئەوە لە کاتێکدایە شارەزایانی بواری کەشناسیش ناوەڕاستی ئەم مانگە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا یەکەم شەپۆلی بەفربارین لە سه‌نته‌ری به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات.
به‌پێی پێشبینییەکانی شاره‌زایانی بواری كه‌شناسی، ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە کاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و به‌فر لەسه‌ر ناوچەکانی هه‌رێم دەستپێدەکات و لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٥ی کانوونی یەکەم، بارانبارین زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ده‌گرێته‌وه، هەروەها پله‌كانی گه‌رماش بەشێوەیەکی به‌رچاو دادەبەزن.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كان، لەو ماوەیەدا به‌فربارین جگه له ناوچه شاخاوییه‌كان، پێشبی دەکرێت سه‌نته‌ری به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.