لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی دەمەقاڵێوە لەسەر پارک کردنی ئۆتۆمبیل، دەبێتە شەڕ و گەنجێک دەکوژرێت.
ئەمڕۆ (شەممە، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) لەناوچەی پیشەسازی خەبات لە پارێزگای ھەولێر، گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بەناوی (رێباز حەیدەر) کوژراو گەنجێکی دیکەش بە ناوی (فەرھاد ئەحمەد) تەمەن ٢٥ ساڵی بریندار بوو.
ماوەیەکە بەهۆی زۆربوونی ئۆتۆمبیل و کەم ئارامی هاوڵاتیان لە هەرێمدا لەسەر کێشەی راگرتنی ئۆتۆمبیل دەبێتە شەڕ و دەماقاڵێ و هەندێکجار سەر دەکێشێ بۆ شەڕ لە ئەنجامدا قوربانی لێدەکەوێتەوە.