نرخی دۆلار بەرزە
تمەن بەردەوامە لە دابەزین
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ ی کانوونی یەکەم نرخی دۆلار هاوشێوەی رۆژانی رابردوو لە بەرزیدایە و لەسەر ١٥٠ هەزارەوەیە، هەرچی تمەنی ئێرانییە ماوەی هەفتەیەکە روو لە دابەزینەو نرخی ئەمڕۆی ساڵانێکە نرخی لەو شێوەیە نزمی تۆمار نەکردووە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزارو ٦٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزارو ٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٩٠ دینارە
AM:10:46:18/12/2022