محەمەد سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ برێت ماكگۆرك رێكخەری كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جەختیان لە پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق كردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ برێت ماكگۆرك رێكخەری كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە كۆشكی سپی، ئەنجامداوە.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، برێت ماكگۆرك پشتگیری ئەمریكای بۆ سەقامگیریی، ئاسایش و سەرەوریی عێراق دووپاتكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەشداوە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا خواستی ھەیە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن پتەوتر بكات.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە سودانی جەختی كردۆتەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق دەوڵەتێكی یەكگرتوو، سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە، كارە لەپێشینەكانی حكومەتەكەشیان پاراستنی پەیوەندییەكی ھاوسەنگ و دروستكردنی ھاوبەشە ئابوورییەكانە لە ناوچەكە و جیھاندا.