راوێژکاری ئابوری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" بڕیاری ناردنی بڕی ٤٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە و لەئێستادا پێوەیستە وەزارەتی دارایی بریار بۆ بانکی حکومەتی عێراقی دەربکات هەتا پارەکە بخاتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان".
ئەرشەد تەها راوێژکاری ئابوری پەرلەمان لە میانەی بەشداریکردنی بەرنامەیەکی ئێن ئاڕ تی رایگەیاندووە، "پارەکەش بە پلەی یەکەم بۆ موچەی موچەخۆران و دواتر پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی دیکە خەرج دەکرێت".
لەبارەی گەشتنی ٤٠٠ ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم، ئەرشەد تاها وتیشی "زۆر گەشبینم چونکە رێککەوتن کراوە و حکومەت بەڵێنیداوە و ئەگەر جێبەجێی نەکات متمانەی کورد و سوننەکان لەدەست دەدات".