بۆ چواره‌مین جار سبه‌ی 25ی ئاب ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی کۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگار، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێک له لیستی خزمه‌ت خۆی هه‌ڵبژێرت، پرسه‌که یه‌کلایی ده‌بێته‌وه.
تا ئێستا گۆران و یه‌کێتی له‌سه‌ر پرسی دابه‌شکردنی پۆستی پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێک، سه‌رچاوه‌یه‌ک به سپی راگه‌یاند " ئه‌گه‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی به‌یانیدا یه‌کێک له لیستی خزمه‌ت به رێکه‌وت خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌وا کێشه‌که یه‌کلایی ده‌بێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و پرسه‌ی خسته ده‌ست رێکه‌وت و ئازایه‌تی لیستی خزمه‌ت که ئیسلامییه‌کانن و وا سێ کۆبوونه‌وه‌یه پێشنیاری دوو ساڵ به دوو ساڵیان کردووه، به‌ڵام " یه‌کێتی تا ئیستا ناڕازییه".
ئه‌مه له کاتێکدایه وه‌ک سپی میدیا له میانه‌ی هه‌واڵه‌کانی رۆژی 23 ی ئابدا بڵاویکرده‌وه رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو 18 ی ئاب به‌مه‌به‌ستی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پرسی پارێزگاری سلێمانی گۆران و یه‌کێتی کۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که کۆبوونه‌وه‌که له‌مه‌کۆی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته دوور له چاوی کامێراکان ئه‌نجامدراوه.
سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی پاریزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که وه‌فدی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رازییبوون که پارێزگاری سلێمانی دوو ساڵ بۆ گۆڕان و دووساڵ بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پارێزگار له دوو ساڵی یه‌که‌مدا له لای کام لایه‌ن بێت، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که کۆبوونه‌وه‌که پۆزه‌تیڤ بووه‌و وابڕیاربووه رۆژی چوار شه‌ممه جارێکی تر کۆبوونه‌وه سازبکرێته‌وه‌و رێککه‌وتنه‌که رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام نه‌کراوه.
ئه‌مرۆش 24 ی ئاب که چه‌ند کاژمێرێک ماوه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاڕیزگا تا ئێستا هه‌ردوو لا کۆنه‌بوونه‌ته‌وه.