روونكردنەوەیەك لەلایەن وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم
سه‌فین دزه‌یی
سەبارەت بەو هەواڵانەی له‌سه‌ر پرسی یاساییبوونی دامه‌زراندنی دوو كارمه‌ند بۆ نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوكراوەتەوە، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە..
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند: دامه‌زراندنه‌كه له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كراوه كه ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی، بۆ پرسی پله‌كانیشیان مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ده‌كرێ هه‌موار بكرێته‌وه.
PM:03:56:25/08/2014