كەشناسی روونكردنەوە سەبارەت بە دابەزینی پلەكانی گەرما دەدات


دەستەی كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، بەفربارین لە ناوچەكانی ئێران ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی وڵات و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

عامر جابری، وتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق بە ئاژانسی عێراقی راگەیاندووە، ناوچە سنورییەكانی ئێران بەردەوامە لە بەفربارین بەتایبەتی لە ئیلام و هەمەدان ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی وڵات و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

جابری ئاماژەی بەوەكردووە، هەرێم دەكەوێتە ژێر گاریكەری كەشوهەوای ساردی توركیا و ئێرانەوە و هەر كاتێك نزمە پەستانێكی سارد یان زریانێكی بەفراوی روو لە وڵات بكات، بێگومان پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

وتەبێژی كەشناسی وتویەتی، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات كرد كاریگەری هەبوو لەسەر دابەزینی پلەكانی گەرما،  لەم وەرزەشدا بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ئێستادا پێشبینی دەكەن لەناوچەكانی ناوەڕاست و خۆرئاوای وڵات بارانی مامناوەندخوڕ و بارانی خوڕ ببارێت.




AM:12:31:28/12/2022