نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی تمەنی ئێرانی بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ، جارێكی دیكە دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
ئەحمەد رەشید، خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر بە (سپی) راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 هەزار تمەنی ئێران بە 3 هەزار و 533 دینارە، لە كاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخەكەی بە 3 هەزار و 622 دینار بوو.
سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی 100 هەزار تمەن بە 3 هەزار و 880 دینار بوو، هەروەها دۆلاریش بەراورد بە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دابەزینی كەمی بەخۆوە بینینوە و ئێستا بە 155 هەزار و 250 دینارە، لەكاتێكدا بەیانی بە 155 هەزار و دینار و 750 دینار بوو.