لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە مێردینی باکوری کوردستان شەش کەس گیانیان لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە مێردینی باکوری کوردستان شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئانادۆڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا، کە بەهۆیەوە شەش کەس گیان لەدەستا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکی شارۆچکەی (میدیات - ئۆمەرلی) کە مینی پاسێک فەرمانبەر و خوێندکاری زانکۆی دەگواستەوە ڕوویداوە.
هەروەها لە ئێستاشدا تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، چارەسەری سەرەتاییش بۆ بریندارەکان کراوە.
AM:09:40:02/01/2023