نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریكرا


بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە لە مانگی رابردودا (57) دینار دەبێت و بەو پێیەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا ە نێوان (13.250) هەزار بۆ (16.500) هەزار دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندەوە، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە و بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (57) دینار دیاریكرا، كە بە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (230) بۆ (290) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (13.250) هەزار بۆ (16.500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوە و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمار دەكات.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەكەدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.





PM:03:34:02/01/2023