هه‌ڵۆ پێنجوێنی هه‌واڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ ره‌تده‌كاته‌وه
به‌نداوی موسڵ
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌واڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه دوره له راستیه‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدایه‌و دوژمن له شكستدایه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه هه‌ڵۆ پێنجوێنی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ۷ی رێكخستنی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان له سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامدایه‌و رۆژانه دوژمن له شكستدایه، ره‌دی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن سه‌دی موسڵ كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه
هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان له سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامدایه‌و ڕۆژانه دوژمن له شكستدایه، ره‌دی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن سه‌دی موسڵ كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن ئه‌مه دوره له ڕاستی و سه‌دی موسڵ سه‌نگه‌رێكی پته‌وه‌و پێشمه‌رگه به وریه‌كی به‌رزه‌وه له سه‌نگه‌ردایه‌و تا ئێستا دوژمن له شكستدایه، ده‌یانه‌وێت به پروپاگه‌نده شكسته‌كانیان بشارنه‌وه‌و دڵی گه‌له‌كه‌مان ڕابچڵه‌كێنن.
گه‌لی كورد‌و پێشمه‌رگه زۆر له‌م پروپاگه‌ندانه هۆشیارترو گه‌وره‌ترن له‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی دوژمن كاری تێبكات.
هه‌ڵۆ پێنجوێنی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (۷)ی رێكخستنی نه‌ینه‌وا
PM:02:18:26/08/2014