عه‌لی حه‌مه ساڵح هەڕەشەی دەست لەكاركێشانەوە دەكات
عه‌لی حه‌مه ساڵح
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان داوا ده‌كات حكومه‌ت گرفتی به‌نزین به‌پێی پێشنیاره‌كانی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌سه‌ربكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌كشێته‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح به رادیۆی خه‌ندانی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ( 26 ئابی 2014) كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌نجام ده‌دات بۆئه‌وه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك پێشنیار بخرێنه‌ڕوو بۆ به‌رده‌م حكومه‌ت"، وتیشی: گه‌ر حكومه‌ت كار به‌و پێشنیارانه‌ی لیژنه‌كه نه‌كات، ئه‌وا له‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌كشێمه‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕه به‌نزینه ده‌كات كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه ڕۆژانه 3 ملیۆن و 200 هه‌زار لیتره"، ده‌شڵێت: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پسووڵه‌ی به‌نزین نه‌مێنێت، ئه‌وا گرفت دروستده‌بێت چونكه ئۆتۆمبیل له هه‌رێمی كوردستان به‌زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌بێ پسووڵه شۆفێران ده‌توانن ڕۆژانه ته‌نها 3 لیتر به‌نزین وه‌ربگرن.
PM:02:43:26/08/2014