بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تێكەڵەی بەفر و باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تێكەڵەی بەفر و باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان هەروەها بارینی نمە باران لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكوری ڕۆژهەڵات.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هەروەها ئەمشەو ئەگەری بارینی نمە بارانی كەم هەیە لە سەنتەری شارەكان و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكات، تەم دروست دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، ئێستا مەودای بینینی ئاسۆیی لە پیرمام 900 مەترە و لە چەمچەمالیش 400 مەترە بەهۆی تەمومژەوە.
ئەمەی خوارەوەش بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمە (پیرمام 1.4 ملم، سلێمانی 4.5 ملم، ئامێدی 0.6 ملم،
بازیان 0.2 ملم، كەركوك 0.2 ملم).